نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.هەروەها گۆڕستانەکەش، لە سەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.”

ئاماژە بەوەش کراوە: “کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات.”

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *