نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی شانشینی ئوردن دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی شانشینی ئوردن دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە (زياد البطارسة) کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن کرد کە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی تازەی شانشینی ئوردن سڵاو و ڕێزی تایبەتی شا عەبدوڵا شای ئوردنی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپات کردەوە کە فەرمان و ئامۆژگارییەکانی شای ئۆردن هەمیشە ئەوە بووە کە پەیوندی و دۆستایەتی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان پتەوتر و فراوانتر ببێت.

کۆنسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرکەوتنی پارتی و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی وەک بەڵگەیەکی ڕوون وەسف کرد لەسەر پێگەی پارتی لەناو خەڵکی کوردستان و ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانییەی لەسایەی پارتیدا هاتۆتە ئارا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی شا عەبدوڵا و گەلی شانشینی ئوردنی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پشتیوانی گەلی کوردستان بوونە و شا عەبدوڵای وەک برا و دۆستێکی ئازیز لە قەڵەم دا. هەروەها جەختی لە قووڵترکردنی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کردەوە.

پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن و بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *