
وردە كاری لە كۆمێنتە
هەڵبژاردن لە دووای هەڵبژاردن كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر ڕوبەڕوی شكست دەبێتەوە، متمانەی لە ناو هاووڵاتییان نەماوە و ئەندامان و لایەنگرانیان سزای دەدەن.
چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە، ئێستا كاتی ئەوەییە عەلی باپیر سەرۆكی حزبەكە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حزبەكە بدات و خۆی تەرخانبكات بۆ كاری نوسین، دوور بكەوێتەوە لە سیاسەت.
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چركە لە ناوەندی بڕیاری كۆمەڵی دادگەری پێمانی ڕاگەیاند:” دانان بە شكستی كۆمەڵی دادگەری بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەلی باپیر هیچ عەیبە نییە و ئێمە هەڵبژاردن لە دووای هەڵبژاردن خەڵك متمانەی پێمان نەماوە و سزا دەدرێن، بۆیە دەبێت پێداچوونەوە بەخۆماندا بكەین.
وتیشی:” تەنانەت قسە لەسەر كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵی دادگەری هەیە، مامۆستا لە سیاسەت خانەنشین ببێت و برایانی تر بڕیاری خۆیان بدەن ئایا حزبی نوێ دروست دەكەن یان ئەوانیش دەڕۆنە ناو حزبەكانی تر ئەوە بڕیار لای خۆیان دەبێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە