
ڕێک پێش ساڵێک پلانی سەرکەوتنی پارتیمان لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا داناو بڕیارماندا دوو کاندیمان سەربخەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،
سەرەتا بەڵێنماندا بەخەڵکی بەشەرەفی خانەقین و سەعدیە و جەلەولاو مەندەلی و قەرەتەپەو شارەبان و تەواوی هەڤاڵانمان لەسنوری لقی ١٥ خانەقین کە کورسیەک بۆ کورد لە پارێزگای دیالی مسۆگەر بکەین ، هەروەها بڕیارماندا کۆتایی کۆردی فەیلی لەدەستی هێزەکانی تری عێراقی دەربهێینین و بگەرێتەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی دۆزی فەیلییەکان کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە ، دواتر کارمان کرد بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو پلانەو بەسوپاسەوە رێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی پشتگیری تەواوی خۆی پێشانداو تەنانەت شانازی ئەوەشمان بەرکەوت دەنگی جەنابیان بۆ بەربژێرمان بۆ کۆتایی کوردتی فەیلی بێت ، هەروەک چۆن هەمیشە پالپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی مافی فەیلییەکان بوە لە رابردوو ، هەروەها سوپاس بۆ لیژنەی باڵای هەڵبژاردن بۆ پەسەندکردنی پێشنیارەکانمان و پاڵپشتی کردنی مەکتەبمان بۆ ئەو بابەتە ،
دواجار سوپاس بۆ خودا لەرۆژی ١١ ی مانگ و لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هەردوو بەربژێرمان هەڤال حیدر علي محمد بۆ کۆتای کوردی فەیلی لەپارێزگای واست و مامۆستا نازک احمد محمد لە خانەقین سەرکەوتنیان بەدەست هێناو بونە ئەندامی پەرلەمانی عێراق ، سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتیمان و تەواوی ئەو بەڕێزانەی هاوکارمان بوون لەم #سەرکەوتنە ، سوپاس بۆ هەڤاڵانم بەرپرسی بەشەکانی مەکتەبی رێکخستنی بەغداو هەردوو بەرپرسی لقی ٥ ی بەغداو لقی ١٥ ی خانەقین و هەڤاڵانی دەستەی کارگیری و بەرپرسی ناوچەو رێکخراوو ستافەکانیان لە سنووری هەردوو لق ، سوپاس بۆ سەرجەم و ئەندام و لایەنگرو دۆستان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و سنوری مەکتەبی رێکخستنمان ،
لەکۆتاییدا ئەم سەرکەوتنەو سەرکەوتنی یەک ملیونی پارتیمان لە تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆزە .
د.شاخەوان عبداللە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە