
مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەپێی سیستمی سانتلیگۆ (١٠) کورسی دەبەنەوە، بە جیاوازی زیاتر لە 5000 دەنگ لەپێشترن.
دەقی پەیامەکە:
پارتی ( ١٠) کورسی ھەولێر دەبات
بەپێی سیستمی سانتلیگۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان (١٠) کورسی ھەولێر بەجیاوازی زیاتر لە (٥٠٠٠) پێنج ھەزار دەنگ دەبات، ئەم بابەتە بەھەڵە لەلایەن لایەنێک بڵاو کراوەتەوە و کورسیەکی پارتی کەمکردۆتەوە، بەپێی ڕاگەێندراوی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو وێستگانەی، کەلەھەولێر ھەژمار نەکراون بریتیە لە ( ٧-٨ ) وێستگە و لای ئێمە دەنگەکان بەفەرمی لەبەردەستن، بۆیە لەھەر دەنگێکی خۆمان بەتوندی بەرگری دەکەین .
بەشی ھەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە