نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سبەى هەولێر و هەولێرییەکان لەسەر سندوقی دەنگدان وەڵامی وتارە بەنرخەکەى سەرۆک بارزانی دەدەنەوە

سبەى هەولێر و هەولێرییەکان لەسەر سندوقی دەنگدان وەڵامی وتارە بەنرخەکەى سەرۆک بارزانی دەدەنەوە

P

محمد دلشاد جبرائيل
بەرێوە بەری گشتی رۆشنبیری تورکمان

سبەى هەولێر و هەولێرییەکان لەسەر سندوقی دەنگدان وەڵامی وتارە بەنرخەکەى سەرۆک بارزانی دەدەنەوە
لەوتە بەنرخەکانی سەرۆک بارزانی بۆ هەموو هەولێر و هەولێرییەکان ڕایگەیاند , هەولێر شاری پێکەوەژیانە، فەرهەنگی پێکەوەژیان فەرهەنگێکی دەوڵەمەندە و ئێمە پێی سەربەرزین و بەهێزترین چەک بووە بەدەست ئێمە لە دەرەوە و لەهەموو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کە شانازیی پێوە دەکەین و دەبێ ئەم فەرهەنگە بۆ نەوەکانی داهاتوو قووڵتر و بەهێزتر بکرێت, سەرۆک بارزانی سەبارەت بەهەولێر و هەولێرییەکان ڕایگەیاند: لەهەولێری و هەولێرییەکان فێری ڕەوشت و مروڤدۆستی ومەردایەتی دەبین, بێگومان ئەو قسانەى سەرۆک بارزانی زیاتر هەولێر و هەولێرییەکانى دڵخۆش کرد و هەمیشە وتەى بەرێزیان بووە پاڵنەرێک بۆ سەرجەم خەڵکی شارى هەولێر و هەولێرییەکان کە جگە لەسەرۆک بارزانی کەسی دیکە نییە لەسەر ماف و ڕەوای هەولێر و هەولێرییەکان بەجواب بێت.
هەر لەم سۆنگەیەوە بەپێویستى دەزانم, سوپاس و پێزانی خۆمان ئاراستەى رێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بکەین لەگەڵ دەست بەکاربوونی هیچ کات كۆڵی نەدا و بە هەموو شێوەیەك ئەسپی ئاوەدانی تاودا و بەسەر هەموو بەربەستە ئەستەمەكاندا بازیدا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پڕۆژەی گەورە و ستراتیژیی گەورە و گرنگی خستە خزمەت خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی ناوچەیی و بەتایبەت لەو شارانەی كە یەكە ئیدارییە سەرەكییەكانی لەدەست پارتی دیموكراتی كوردستانە كە زۆر بە زەقی و بەشێوەیەكی جوان و ڕێكوپێك كار كراوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەت بە خەڵكی و نەهێشتنی كاری مافیاگەری و زەوتكردنی ئازادی كە لە شارەكانی دیكە زۆر بە زەقی
دەبیندرێت
محمد دلشاد جبرائيل
بەرێوە بەری گشتی رۆشنبیری تورکمان


بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *