نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی یه‌كێتی باس له‌ قاچاغی ده‌كات له‌ سنووری سلێمانی

به‌رپرسێكی یه‌كێتی باس له‌ قاچاغی ده‌كات له‌ سنووری سلێمانی

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دان بەوەدا دەنێت كە سنووری ئێران و كاری قاچاغی، دۆخی تەندروستیی شاری سلێمانییان لە بەرامبەر پەتای كۆرۆنا بە ئێستا گەیاندووە.
د. مه‌جید محەمەدئەمین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كە به‌كالۆریۆسی له ‌پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی و ماسته‌ری له ‌كۆمه‌ڵگا و ئاماری پزیشكی هه‌یه، راگەیاند: ”پەتای كۆرۆنا به‌رۆكی جیهانی گرتووه‌، دامه‌زراوه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی و سه‌رجه‌م زانكۆكانی جیهان سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرن، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر جیهان، له ‌دوای په‌تای ئیسپانی و تاعونی سه‌ده‌كانی ناوەڕاست، كۆرۆنا یه‌كێكه‌ له‌ خراپترین په‌تاكان كه‌ به‌خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه‌، دوێنێ 150 هه‌زار كه‌س له‌ ئاستی جیهان تووشی پەتاكە بوون، له‌ عێراق و كوردستان رێژه‌كه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت، خه‌ڵك ده‌بێت ئاگادار بێت، نه‌خۆشییه‌كه‌ خراپ بڵاو بۆتەوە، دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی خۆشمان له‌ كوردستان و عێراقیش كامڵ نییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت خۆپارێزیی تاك به‌هێز بكرێت، چونكه‌ تۆماركردنی دوو هەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاكە لە كوردستان، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانمان هیلاك دەكات، خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات، پابه‌ند بوونی خه‌ڵك واده‌كات كه‌ قه‌باره‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان كه‌متر ببێته‌وه، ده‌بێت خه‌ڵك هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان كه‌م ببێته‌وه‌“.

ئەو سەركردەیەی یەكێتی كە ئێستا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حزبەكەیەتی لە بەغدا، باسی لەوە كرد، هەشت ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بووە و ”دیداری باشیان ئەنجام داوە“. ئاشكرای كرد: ”بڕیارە هەندێك ئامێری هەناسەدان و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بگاتە عێراق، لەو ڕێژەیەش ١٧٪ی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ئێستاش به‌ریتانیان و ئه‌ورووپا له‌ هه‌وڵی دروستكردنی ڤاكسینن و ره‌نگه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ 2 ملیار دانه‌ به‌رهه‌م بهێنرێت“.
ڕوونیشی كردەوە كە بەهێزترین خاڵی خۆپاراستن لە كۆرۆنا بەكارهێنانی دەمامكە و ”٨٠٪ تووشبوونی كۆرۆنا لە حاڵەتی بەستنی دەمامك كەم دەبێتەوە، بۆیە “خۆپارێزی له‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و بۆنه‌ ئایینییەكان كارێكی باشه‌، گرنگه‌ سزای سه‌رپێچیكاران بدرێت و سه‌رجه‌م شوێنه‌ قەرەباڵغەكان دابخرێت

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *