
(ململانێ بۆ جێگیرکردنی قووڵاییی ستراتیژی لە زۆنی خۆڵەمێشی)
د. پەرویز ڕەحیم قادر– دکتۆرا لە فەلسەفەی زانستە سیاسییەکان/ دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی
هەرچەندە شرۆڤە و خوێندنەوەی فرەڕەهەندی سیاسی و یاسایی و تەنانەت مەزهەبی و نەتەوەیی بۆ هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢٥ دەکرێت، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی ململانێ بۆ جێگیرکردنی قووڵاییی ستراتیژیی ئەکتەرە هەرێمایەتی و سەرووهەرێمایەتییەکان بەڕێوە دەچێت کە کەمتر گرنگیی پێ دەرێت و؛ هەر بۆیە زۆر هەستیارتر و جیاوازترە لە هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە لە عێراق. ئەم هاوکێشەیەیش ململانێی ئەکتەرەکان بۆ دەستەبەرکردن و پاراستن و چەسپاندنی قووڵاییی ستراتیژییانە بەپێی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکەدا.
لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، ئەوەی کە ئەم جارە زۆر گرنگە، کاریگەری و شوێندانەریی ئەو گۆڕانکارییە جیۆسیاسییانەیە کە لە ژینگەی جیۆسیاسیی ناوچەکەدا ڕووی داوە و بەتەواوی ڕەنگدانەوەی هەبووە\دەبێت لەسەر ئەم هەڵبژاردنە پەرلەمانییەی عێراق. تەنانەت زێدەرۆیی نییە کە بوترێت کە ئەم هەڵبژاردنە درێژکراوەی ململانێ و هاوکێشە جیۆسیاسییە نوێیەکانی ئەکتەرەکانی ناوچەکەیە و لە هەمان کاتیشدا ئەنجامەکانی دەتوانێت ڕەوت و پرۆسەی ئەم گۆڕانکارییانە بەردەوامی پێ بدات یاخود بەرەو گۆڕانکاریی زیاتر ببات. بۆیە گرنگە بۆ تێگەیشتن لەم هاوکێشەیە تیشک بخەینە سەر بەرژەوەندیی ئەکتەرە هەرێمایەتی و سەرووهەرێمایەتییەکان (ئێران و هاوپەیمانەکانی لە لایەک و ئەمریکا و هاوبەش و هاوپەیمانەکانی لە لایەکی دیکەوە).
ئهوهی ڕاستی بێت قووڵبوونەوە لە ڕۆڵ و بەرژەوەندی و ئەجێندای ئەکتەرەکان، دەتوانێت داهاتووی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق باشتر ڕوون بکاتەوە و لە هەمان کاتیشدا جگە لەوەی سیمای ململانێ جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە دەردەخات، کاریگەرییەکانی لەسەر هاوکێشە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکەیش ئاشکراتر دەکات
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە