نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان بەئامانج بگرن”

شاخەوان عەبدوڵڵا: رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان بەئامانج بگرن”

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمشەوی شارۆچكەی پردێ، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: “رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان بەئامانج بگرن”

لە پەیامەکەیدا د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دەربارەی رووداوەکانی ئەمشەوی شارۆچکەی پردێ داوا لەهەموو لایەک دەکەم هێمنی بپارێزن و ڕێگە لە هەر گرژییەک بگیرێت کە برایەتیی نێوان پێکهاتەکان بخاتە مەترسییەوە.”

دەشڵێ: “رێگە نادەین هەندێک لایەن بۆ بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان ئارامی و پێکەوەژیان لەو شارە بەئامانج بگرن.”

شاخەوان عەبدوڵڵا دەشڵێ: “پەیوەندیم بە فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکانی کەرکووک و بەرپرسی بەشێک لە حزبەکانی شارۆچکەی پردێ کرد بۆ ئەوەی کۆتایی بەگرژییەکان بهێنرێت و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی پارێزراو بێت.”

هەروەها لە كۆتاییشدا، نزا دەكات و دەڵێت: “خودای گەورە شارۆچکەی پردێ و خەڵکەکەی بپارێزێت.”

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *