
ڕۆژی یەكشەممە 12ى 10ى 2025 گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژوو دەكرێت.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمی كوردستان، پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 بە گوژمەی (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.
بهپێی ڕاگهیاندراوێكی وهزارهتى شارهوانى و گوشتوگوزار، ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 30 ساڵی دیكە كێشەی كەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر دەكات.
-مەسرور بارزانی بڕیاری دا گوژمەی پڕۆژەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار زیاد بكات
ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 12ى 10 ى 2025 لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی (پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3) لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژوو دەكرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە نووسراوی ژمارە (١١٤٤٣ لە ٢/٩/٢٠٢٤) گرنگی ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرۆكایەتیی دیوان بەرز كرایەوە و دوای گرنگی خستنەڕووی ناوەڕۆك و گرنگی ئەم پڕۆژەیە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ ڕەزامەندی دا بە جێبەجێكردنی بە نووسراوی (١٣٩٤ لە١٨/٩/٢٠٢٥).
هەروەها بەمەبەستی باشتر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و گەیاندنی زۆرترین خزمەت بە خەڵكی شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە زیادكردنی گوژمەكە لە (٣٩٨،٤٨٦،٠٠٠)دۆلار بۆ (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار.