
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له دانيێل كرێبه‌ر باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .
لای خۆیه‌وه، باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون .