نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاوڵاتیانى هەڵەبجە: کاروانى ئاوەدانى لەسەر دەستى مەسرور بارزانى بەردەوامە

هاوڵاتیانى هەڵەبجە: کاروانى ئاوەدانى لەسەر دەستى مەسرور بارزانى بەردەوامە

لە چوارچێوەى گەشەپێدان بە پارێزگاى هەڵەبجە, سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى بەردەوامە, هاووڵاتییانى هەڵەبجە دەڵێن, کاروانى ئاوەدانى حکومەت واى کردووە هەڵەبجە بە شێوەیەکى بەرچاو بەرەو پێشچوون بە خۆیەوە ببینێت.

تاڤان بارزان کچە چالاکوانى هەڵەبجە بە چرکە ڕاگەیاند,” مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیران خەمخۆرى ڕاستەقیینەى هەڵەبجەییەکانە و دەبینین لە ساڵ و نیووى ڕابردووە کە مەسرور بارزانى سەردانى هەڵەبجەى کردووە کاروانى ئاوەدانى لە شارەکەمان دەستى پێکردووە.

تاڤان بارزان دەڵێ: هەڵەبجەییەکان چاویان لەوەیە سەرۆک وەزیران بەردەوامدەبێت لە پڕۆژەکانى بۆ شارەکەمان و ئێمە بەئەمەکین بۆ خەمخۆرى و سوپاسى دەکەین.

ڕۆژى ٦-١٠-٢٠٢٥ بە ڕاسپاردنى سەرۆک بارزانى, مەسرور بارزانى بڕیاریدا بە جێبەجێ گردنى تەواوى ئەو پڕۆژانەى کە سەرۆک بارزانى بڕیارى لێدابوو, لە کاتى کۆبونەوەى لەگەڵ ئەنجوومەنى پشتیوانى هەڵەبجە, کە ئەویش دامەزراندنى ٢٥٠ میلاک و جێبەجێ کردنى پڕۆژەکان بە بوودجەى ٢٥ ملیار دینار..

کاروان عەلى هاووڵاتى دەڵێ: کاروانى ئاوەدانى مەسرور بارزانى بووەتە هۆى گەشەکردنى هەڵەبجە و هەورامان ئەوەى ئێستە دەکرێ بەڕاستى لاى ئێمە دەتوانین بڵێن خەونە, قەت بیرمان لەوە نەکردبوویەوە ئەو شۆڕشى ئاوەدانى و پڕۆژانە لە هەڵەبجە دەست پێبکەن.
کاروان عەلى دەڵێ: ڕاستە مەسرور بارزانى لەکوێ بێت ئاوەدانى و گەشەکردن و خۆشگوزەرانى ڕوى تێدەکات, ئێمە هەمیشە چاومان لە هەنگاوەکانییەتى وەک سەرۆک وەزیرانێکى کوردستان بێتە سنوورەکەمان.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *