نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی: ئومێدم زۆرە كە كوردستان ئایندەیەكی گەشی دەبێت

مەسروور بارزانی: ئومێدم زۆرە كە كوردستان ئایندەیەكی گەشی دەبێت

مەسروور بارزانی: ئومێدم زۆرە كە كوردستان ئایندەیەكی گەشی دەبێت

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی كردنەوەی پێشانگەی تەكنۆلۆژیا HITEX لە هەولێر، ڕایگەیاند: “هەر ساڵ دەبینم كە پێشكەوتنی زیاتر هەیە و خەڵكێكی شارەزا لەنێو خودی كوردستان هەڵكەوتووە.”

ئەمڕۆ سێشەممە 7/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی كردنەوەی پێشانگەی تەكنۆلۆژیا HITEX لە هەولێر، بۆ میدیاكان گوتی: “ئەمە چەند ساڵێكە من دێم بەشدار دەبم، هەر ساڵ دەبینم كە پێشكەوتنی زیاتر هەیە و خەڵكێكی شارەزا لەنێو خودی كوردستان هەڵكەوتووە، گەنجانمان خۆیان توانیویانە هەم داهێنان بكەن هەم بەشدار بن لەم پێشكەوتنە تەكنەلۆژیایەی كە لە سەرانسەری جیهان هەیە، جێی دڵخۆشییە و ئومێدم زۆرە كە كوردستان ئاییندەیەكی گەشی دەبێت ئیشەڵا.”

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: “حكوومەت پشتیوانە بۆ ئەوەی یارمەتیی هەموو ئەو بزنسمان و داهێنەرانە بدات كە ئامادەن خۆیان كار بكەن، حكوومەت بێگومان پشتیوان دەبێ و بەردەوام دەبین لەمەدا.”

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای تەکنۆلۆژیای (هایتێکس)ی لە هەولێر كرده‌وه‌.

زیاتر لە 120 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانیی تایبەت بە تەکنۆلۆژیا، بەشداریی پێشانگای هایتێکس دەکەن کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەەوام دەبێت.

کۆمپانیاکان نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری تەکنۆلۆژیا و ژیریی دەستکرد نمایش دەکەن، هەروەها 40 پسپۆر لە بواری تەکنۆلۆژیا لەسەر ستەیجی پێشانگاکە قسە دەکەن.

بۆ ئەمساڵ لە کۆی 100 بزنسی پێشکەشکراو، 20 بزنس هەڵبژێردراون و پشتیوانی دارایی دەکرێن، بۆ یەکەمجاریشە 37 کۆمپانیای بیانی، 11 کۆمپانیای عێراقی و 74 کۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداریی پێشانگاکە دەکەن.

هاوکات لە کۆنفرانسی هایتێکسی ئەمساڵ، ژمارەیەک پانێل و سیمینار و گفتوگۆ لەبارەی تەکنۆلۆژیا و ژیریی دەستکرد و دیجیتاڵی بەڕێوە دەچن.

بەپەلە

هاوڵاتیانى هەڵەبجە: کاروانى ئاوەدانى لەسەر دەستى مەسرور بارزانى بەردەوامە

لە چوارچێوەى گەشەپێدان بە پارێزگاى هەڵەبجە, سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى بەردەوامە, هاووڵاتییانى هەڵەبجە دەڵێن, کاروانى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *