نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی چارەسەریی ڕیشەیی و درێژمەودای گرفتی كەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات، بڕیاریدا بە دروستكردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات، ئەمڕۆ یەکشەممەش 28ی ئەیلوولی2025، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

جێگەی باسە، بەمەبەستی چارەسەركردنی بنەڕەتییانەی گرفتی كەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات، پێشتر لە ڕۆژی 16/6/2025 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەمە مەبەستە، نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرز كردەوە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دروستكردنی پڕۆژەی ئاوی قەزای خەبات كە یەكێكە لە گەورەپڕۆژە نوێكانی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و بەمزووانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خەبات.

پڕۆژەی ئاوی خەبات، پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە ڕۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی (120 هەزار) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، زیاتر لە 400 هەزار كەس لە سنووری قەزای خەبات و ناحیەكانی ڕزگاری و تۆبزاوە و كەورگۆسك و 40 گوندی سنوورەكەش تا ساڵی 2050 لێی سوودمەند دەبن.

وێڕای ژمارەیەك خەزان و پێگەی سەرەكیی پڕۆژەكە، درێژی بۆرییەكانی نزیكەی 300 كیلۆمەترە و پێنج كیلۆمەتریش كارەبای لەگەڵدایە، دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەکەی، ئێستا كار لەسەر قۆناغەكانی پرۆسەی تەندەرینگ دەكرێت و بەمزووانە ئەم گەورەپرۆژەیەش لە هەولێر دەكەوێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

بەپەلە

عەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی

وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *