نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: بە ڕێككەوتنی ئەمڕۆ، دووبارە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە

مەسرور بارزانی: بە ڕێككەوتنی ئەمڕۆ، دووبارە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە

لەبارەی ڕێككەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بەم هەنگاوە، دووبارە کێڵگە نەوتییەكانی کوردستان بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێككەوتنی نەوتی وەزارەتی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە.  بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.”

سەرۆكی حكوومەت ڕاشیگەیاند: “دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتیی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی كوردستان، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.”

بەپەلە

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێكی گرنگدا و بۆ 30 ساڵی داهاتوو كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەكات

ڕۆژی یەكشەممە 12ى 10ى 2025 گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژوو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *