نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت

شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت كە رێككەوتنی نەوتی و نانەوتی لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرال كراوە و ئێستا لەسەر حكوومەتی فیدرالییە كە ئەركی ئەخلاقی و یاسایی خۆی جێبەجێ بكات و مووچەی فەرمانبەران خەرج بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری كەركووك، رای گەیاند: ”لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستان، ڕێككەوتنی نەوتی و نانەوتی كراوە، پرۆپۆزەلی رێككەوتنی نوێی نێوان توركیا و عێراق كۆتایی هاتووە لە نێوان كۆمپانیای سۆمۆ و كۆمپانیا توركییەكان. هیچ ئاستەنگێك نەماوە، ئەوەی ماوە حكوومەتی فیدرالیی عێراق ئەركێكی ئەخلاقی و قانونی لە ئەستۆیە بەرامبەر بەو ڕێككەوتنەی كە كراوە بۆ ئەوەی مووچەی دوو مانگ خەرج بكات.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی باسی پەتایەکی مەترسیدار دەکات

زیاتر لە کۆمێنتە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی هانتا Hantavirus … ڤایرۆسی هانتا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *