
پۆلیسى سلێمانى لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە (١٢٦) ملیۆن دینار و بڕێک دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەدا.
بە گوێرەى ڕاگەیەندراوى پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتباران (ب، ع، ع لەدایکبووی ١٩٩٩ – م، م، إ لەدایکبووی ٢٠٠٠) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.