نوێترین هەواڵ

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

خۆشبەختانە ئەمرو كۆبونەوەيەكى گرنگ و بەرهەم دار لە نێوان ( هەرێم و بغداد ) بە ئامادەبونى بەندەو نوێنەری وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان و بەڕێز سامى سودانی ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ ) بەڕێوەچوو يەكێك لە بڕیارەکانی کۆبونەوەکە چارەسەر و ڕێکەوتن بوو لەسەر سیستەمی ( الاسيكودا )كە ئەم سيستمە لەماوەكانى ڕابردوو يەكێك بوو لە كێشە و ناكوكيەكانى نيوان هەردوولا و تەنها بازرگان و كومپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ناكۆكيەكەيان دەدا و بەدڵنیایەوە راستەوخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابوورى كوردستان هەبوو. لەرێكەوتنەكەدا بريار دراوە  بە بەكار هينانى ژمارەى بازرگانى كومپانياكان ( UEN ) كەپێك هاتوە لە چواردە ژمارەى بى هاوتا بكرێتە بنەمايەك بو وەرگرتن و بەشدارى كردن لە سيستمى ( الاسيكودا ) و بۆ لەمەودوا كومپانياكانى هەرێمى كوردستان پيويستيان بە ناسنامەى باج ( هويەى ضريبى ) نابێت و لەگەل چارەسەر كردنى ئەم كێشەيەى ماوەى ڕابردوو كومپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كومپانياكانى ناوەراست و خواروى عيراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خويان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن بەو هيوايەى بڕيارەكە وەك خۆى جێبەجێ بكرێت و كوسپ و تەگەرەى بۆ دروست نەکرێت .

بڵند مەم، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *