
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، بە فێڵ نووسراوێک کراوە کە ئیمزای پارێزگاری کەرکووکی لەسەرە و گوایه هاووڵاتییانی چەند ناوچەیەکی کوردنشین ئەگەر پێویستیان بە ستوونێکی کارەبا ههبێت، دەبێت بچن داوا لە حەویجە بکەن بۆیان دابین بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئابی 2025، بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی نووسراوێک بێت، شوان، لەیلان، سەرگەڕان، یایچی، تازە، پردێ وداقووق و دووبز خراونهتە سەر شارۆچکەی حەویجە، هەروەها لەمەوبەدوا خانەوادەی شەهیدانی شوان، لەیلان، دووبز و پردێ و ئەوناوچانە ئەگەر پێویستیان بە ستوونێکی کارەبا ههبێت، دەبێت بچن داوا لە حەویجە بکەن بۆیان دابین بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا هەروەها گوتوویهتی: لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق قسەم کردووه و پێم ڕاگەیاندووه، لەسەر چ پێوەرێک ئەم نووسراوە کراوە، سەرەتا ئاگادار نەبوو، دواتر ئاگاداری کردمەوە و ئاماژەی بەوە کرد، خۆتان داواتان کردووە و بۆ ئهم مهبهستهش نووسراوێکی بۆم نارد، کە نوسراوێکی پارێزگا بە ژمارە 636 لە ڕێککەوتی 17ـی نیسانی 2025، بەئیمزای ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک کراوە بۆ سەرۆک وەزیران و ئەویش هامشی بۆ کردووە.
شاخەوان عەبدوڵڵا باسی لەوەش کردووە، فێڵ لە پارێزگار کراوە و نوسراویان بۆ حەویجە پێ کردووە کەچی ئەو شوێنانەیان بە پیلانی وەزیرێک خستووەتە سەر، پێم ڕاگەیاند، پێویستە ئەو نووسراوە هەڵوەشێتەوە، ئهویش ڕەزامەندی دا، بەڵام داوای کرد نووسراوێک بکرێت لەلایەن پارێزگارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا لە ڕێبوار هەتا، پارێزگاری کەرکووک دەکات، هەتا ئەو ناوچانەش بە دەردی شارۆچكهی دووبز و داقوق و فەرمانگەی کشتوکاڵ نەچووە نووسراوێک بکات و ئهوهی دهمێنێتهوه لەسەر خۆی، چونکە نە مێژوو نە خەڵکی ئەو ناچانە ڕەحم ناکەن.