
سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرو سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعە هەڕەشەی ئەوە دەکات بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بەجلی حەشدەوە دەچنە پەرلەمانی عێراق تا یاساكە تێدەپەڕێندرێت.
هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرو سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، “پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دور لەهەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی”. ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ تێپەڕاندنی یاساکە بەجل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمانی عێراق”.