نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە دیداری سەرۆك بارزانی و كونسوڵی توركیا، چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ كران

لە دیداری سەرۆك بارزانی و كونسوڵی توركیا، چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ كران

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر كرد و لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا  و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، خرانە بەر باس.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/8/2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهات و ڕووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ کران.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *