نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سوودانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد

سوودانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد

لە یادی 42 ساڵەی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد و ڕایدەگەیەنێت، بێسەروشوێنكردنی 8 هەزار كەس بەشێوەیەكی دڕندانە و نامرۆڤانە، بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر دیكتاتۆریەت و تاوانكاریی ڕۆژێمی لەناوچوو.

ئەمڕۆ هەینی 1ی 8ی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی هاوخەمیی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد و نووسیویەتی: “چل و دوو ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوە دڕندانەكەی ئەنفالدا تێدەپڕێت، کە پیر و منداڵ و ژن و گەنجانی بنەماڵەی بارزانییە بەڕێزەکانی کردە ئامانج، ئەو هەڵمەتانەی کە بووە هۆی بێسەروشوێنکردنی هه‌شت هه‌زار کەس بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دیکتاتۆریەت و تاوانکاریی ڕژێمی لەناوچوو.”

سوودانی لە پەیامەكەیدا، نووسیویەتی: “بەم بۆنەیەوە پرسە و هاودەنگیی خۆمان ئاراستەی برایانی بارزانی دەکەین بە تایبەتی بەڕێز مەسعوود بارزانی، بۆ ئەو قوربانیدانە و ئەو خوێنە پاکەی کە لەگەڵ خوێنی هەموو عێراقییەکاندا بووە هۆی ڕزگاربوون لەو سەردەمە لە تاریکییە بۆ ئازادی و دادپەروەری لە سایەی سیستەمی دیموکراسیماندا.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *