نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەردەوامی و گۆڕانکاریی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان-عێراق

بەردەوامی و گۆڕانکاریی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان-عێراق

سەرهەڵدانەوەی دووبارەی دوایین گەڕی گرفت و کێشەی شایستە دارایییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و بەتایبەتی بچووککردنەوەی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی دەڕبری ناکۆکیی قووڵی ئەو دوو لایەن سیاسییەیە، لە هەمان کاتیشدا نیشانەی ئاشکرای گەیشتنە بنبەستی سیاسی و دەستووری و یاسایی و تەنانەت ئاسایشییە؛ چونکە بەبارمتەگرتنی ماف و شایستە دارایییەکانی فەرمانبەران، دەتوانرێت بە سڕینەوەی چەمک و بنەمای هاووڵاتیبوونی هەر دەوڵەتێک وێنا بکرێت و بە دوا قۆناغی پێش پێکدادانی سەربازی یاخود یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە ڕێگەی سەربازی و توندوتیژی دابنرێت. لە ڕاستیشدا ئەوەی کە تاوەکوو ئێستا ئەم بژاردەیه‌ ڕووی نەداوە، بەهۆی بوونی چەندان ئەکتەری هەرێمی و سەرووهەرێمی، بەتایبەتی ئێران و ئەمریکایە کە لەم قۆناغەدا بارگرژییەکان کۆنترۆڵ دەکەن؛ هەرچەندە خودی ئەم ئەکتەرانە و بەرژەوەندییە پێکناکۆکەکانی ئەم بکەرانە لە عێراق و ناوچەکە، وای کردووە کە کێشەکانی بەغدا و هەولێر لە ڕێگەی یاسایی و سیاسییەوە چارەسەر نەبن؛ ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە پاشەکشە لە فیدراڵیزم، دەڕبری گۆڕانی هاوسەنگیی هێزی ناوخۆیی لە عێراق و ناوچەکە لە نێوان کورد و شیعە و سوننە لە ناوخۆی عێراق و، هەروەها گۆڕانکاریی جیۆسیاسییە لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و تەنانەت ئیسرائیل و تورکیا.

بۆیە زێدەرۆیی نییە ئەگەر بوترێت کە ئەم کێشەیەیش چارەسەر ناکرێت تاوەکوو هاوسەنگیی هێز جارێکی دیکە لە قازانجی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی لە ناوخۆی عێراق و ناوچەکەدا نەگۆڕدرێت. بۆیە هەموو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانیش کاتی و لەرزۆکن و تەنانەت پەیوەستن بەم ناکۆکی و بارگرژییە هەرێمایه‌تییانەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەیشدا، داهاتووی سیاسیی عێراقیش گرێدراوی داهاتووی هاوسەنگیی هێزی نێوان ئەکتەرە هەرێمایەتییەکانە، چونکە بەئاشکرا دەردەکەوێت کە هێزە سیاسییەکانی عێراق مامەڵەی ئەکتەری نادەوڵەتی دەکەن و، ئەکتەری نادەوڵەتییش تا ڕاددەیەکی زۆر گرێدراوی هاوکێشەکانی هێز و گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانە.

د. پەرویز ڕەحیم قادر– دکتۆرا لە فەلسەفەی زانستە سیاسییەکان/ دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *