نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 7/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ورمێ) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەردوولادا کرا. شاندەکە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ هاوکاریکردن و ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق.

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *