نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هانۆ پێڤكور وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری تەناهی و بەرگریدا تاوتوێ كرا .

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریكاریی ئیستۆنیای بۆ‌ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد.

وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەدا، دووپات لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و كۆتاهێنان بە هێرشی تێكدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *