نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە بارهەڵگرێک دەستگیر کران

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە بارهەڵگرێک دەستگیر کران

یەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بەهۆی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شارەدێی قوشتەپە دەستگیر کردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی رووداوێکی تەقەکردنی لە شارەدێی قوشتەپە خستەڕوو.

بەپێی راگەیەنراوەکە: دوای ئەوەی لە چوارڕێیانی قوشتەپە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کرا، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد، دەرکەوتووە کە رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان دوو بنەماڵەدا کە پەیوەندیی خزمایەتی زاوا و خەزوور لەنێوانیاندا هەیە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار بە ناوە کورتکراوەکانی (ع. خ. ع) و (ع. ر. خ) و (م. م. خ) دەستگیر کراون، هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا گیراوە کە لە رووداوەکەدا بەکارهێنراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *