
به‌رپرسێكی باڵای كوردستان ده‌ڵێ، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووین و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ماڵه‌وه خۆمان كه‌ره‌نتینه كردووه.
جوان حەسەن عارف، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕای گه‌یاند: “پشكنینی خۆم و هاوسەرەكەم كراوە و دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كە ئەوان ئێستا لە ماڵەكەی خۆیاندا كەرەنتینەن، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەبارەی تەندروستیی خۆی و هاوسەرەكەی ئاشكرا نەكردووە.