نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێکی بەپەلە لە عەلی سیستانییەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە

پەیامێکی بەپەلە لە عەلی سیستانییەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە

نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا سیستانی سەرکۆنەکردنی دووپاتکردنەوە لەبەرامبەر هێرشکردنە سەر ئێران و بەئامانجگرتنی فەرماندە سیاسییە باڵاکانی ئەو وڵاتە.

مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق هۆشداری دەدات و  هێرشەکان بەرامبەر ئێران بە تاوان لە قەڵم دەدات، هەروەها نووسیویەتی: “جگە لەوەی پێشێلکارییەکی ئاشکرای پێوەرە ئایینی و ئەخلاقییەکان و پێشێلکارییەکی زەقی دابوونەریت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بۆ دۆخی تەواوی ناوچەکە ئەنجامی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە.” 

عەلی سیستانی دەڵێت: رەنگە دۆخەکە ببێتە هۆی ئەوەی بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵ دەربچێت و پشێوییەکی گەورە دروست بێت کە ئازار و مەینەتیی گەلانی ناوچەکە زیاتر دەکات و تا دوورترین ئاست زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەگەیەنێت.”

مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق دەڵێت: “لێرەوە، بانگەواز لە هەموو لایەنە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان و وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتە ئیسلامییەکان، دەکەین هەموو توانایەکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ راگرتنی ئەم شەڕە ستەمکارانەیە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی.”

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *