نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مارکۆ ڕوبیۆ ستایشی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان

مارکۆ ڕوبیۆ ستایشی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ستایشی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد، بەهۆی واژووکردنی ڕێککەوتنانەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کردوویەتی.

هەینی 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی دا،  مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، باسیان لە دەرفەتەکانی زیادکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد.

هەروەها وەزارەتەکە ڕایگەیاند: مارکۆ ڕوبیۆ، بەهۆی واژووکردنی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بۆ زیاد کردنی وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان، ستایشی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و بە هەنگاویکی گرنگی بۆ سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزەدا لە قەڵەم دا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسیان لە پابەندبوونی هاوبەشی خۆیان بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان فرە ئایینی و نەتەوەییەکان لە عێراق و سووریا کرد.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ بەهێزی و خۆڕاگری هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە و، بە پایەی سەرەکی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق ناوی برد.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *