نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە.


لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *