نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە كۆبووەوە

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە كۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن، لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە كۆبووەوە.

كۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا كە شانازی دەكەم لە بنەماڵەكەماندا رەگێكی كوردیم هەیە و نەنكم ( دایكی باوكم )، كوردە و دایكیشم دورزییە.

كۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ واشنتن و واژۆكردنی دوو رێككەوتننامەی گرنگ لە بوارەی وزە دەربڕی كە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە، دووپاتی لە گرنگیی برەودان بە پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە هەموو بوارەكاندا كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە كۆنگرێسمان ئەیب كرد، كە ساڵی رابردوو بە ئەندامی كۆنگرێس هەڵبژێردرا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هەروەها سوپاسی پشتیوانییەكەی كرد لە هەرێمی كوردستان .

ئەمڕۆ سێشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن، بە جیا لەگەڵ هەردوو كۆنگرێسمان جۆ ویڵسن و ماریۆ دیاز بالارت كۆبووەو، لە كۆبوونەوەكان گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پێوەندییەكانی هەرێم و ئەمەریكا كرا

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *