
لە دووکان لە ماڵی مام جەلال بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتییمانی، پێشوازی لە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و شاندی باڵای کرد، چاودێرانی سیاسی دەڵێن، کۆبونەوەی لوتکە پێمان دەڵێ، کاتی دروستکردنی حکومەتی نوێ نزیکە.
محەمەد کەمال، چاودێری سیاسیی، بۆ چرکە ڕای گەیاند:” کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، لە ماڵی مام جەلال، ئێمە پێمان وایە ئیدی کاتی ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێ کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، نزیکە و دۆخەکە باشە.
وتی:” خەڵکی کوردستان چاوەڕێ بەڵێنی پارتی و یەکێتی دەکەن بۆیان جێبەجێ بکەن کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن پێیان داون.
زیاتر دەڵێ:” ئەو زانیاریانەی هەیە سەرکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لای پارتی دەمێنێتەوە و یەکێتیش سەرۆکی پەرلەمان و چەند پۆستێکی تری سیادی دەبات.