نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئەمریکا گرێبەستێکی 100 ملیار دۆلاری لەگەڵ سعودیەدا ئەنجام دەدات

ئەمریکا گرێبەستێکی 100 ملیار دۆلاری لەگەڵ سعودیەدا ئەنجام دەدات

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی قسەیان بۆ رۆیتەرز کردوە ئەو پاکێجە لە کاتی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سعودیە کە بڕیارە لە مانگی پێنجدا بچێتە ئەو وڵاتە واژوی لەسەر دەکرێت، لەوبارەیەوە بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی سعودیە تا ئێستا ئامادە نەبون بە فەرمی هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەتە بدەن.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە، پێدەچێت کۆمپانیا پیشەسازییە سەربازییە گەورەکانی ئەمەریکا لەوانەش کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سەربازی و موشەک و ڕادار لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا کە لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا چالاکن، ڕۆڵێکی سەرەکی لەم پاکێجەدا بگێڕن.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی پیشەسازی بەرگری ئەمەریکا پلانیان هەیە لە چوارچێوەی شاندێکی بازرگانی-سەربازیدا گەشت بۆ ناوچەکە بکەن.

ئەمە لەکاتێكدایە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ لە نێوان 13 بۆ 16ی ئایاردا لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی لە دوای دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا  گەشت بۆ سعودیە بکات .

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *