نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی كۆماری قوبرس دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری قوبرس کرد بە سەرۆکایەتيی سالینا شامبۆس، بەرپرسی کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی قوبرس و نێردەی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سێڤاگ ئەڤێدسیان باڵیۆزی نوێی قوبرس لە عێراق ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

شاندی قوبرس سڵاوو ڕێزی سەرۆک کۆماری قوبرسیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا .

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *