نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی دەستگیرکرا

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی دەستگیرکرا

ئاسایشی رانیە بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی و كوڕەكەی دەگرن

ئاسایشی رانیە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە رانیە و كوڕەكەی دەگرن و تا ئێستەیش هۆكاری گرتنەكەی بۆ ماڵبات و حزبەكەیشی روون نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025، كۆچەر عەلی كادری بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، رایگەیاند، لەلایەن ئاسایشی رانیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە رانیە كوڕەكەی گیراون. و تا ئێستا ئاسایش هیچ زانیارییەكیان لەبارەی گرتنەكەی بە ماڵبات و “حزبەكەمان” نەگوتووە.

كۆچەر عەلی رەتی كردەوە شۆڕش غەفوور بەرپرسی پەیوەندییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی كە ئێستا گیراوە، هیچ پێشینەیەكی تاوانی هەبێت تا شیاوی گرتن بێت. ئەو دەڵێ‌، لەناو بزووتنەوەدا ئەوەی پێشینەی تاوانی هەبێت بەرپرسیاریەتی پێ‌ نادرێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *