نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ڕێواز فایه‌ق پشتی له‌كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كرد و ڕو له‌ لاهوور جه‌نگی

به‌په‌له‌: ڕێواز فایه‌ق پشتی له‌كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كرد و ڕو له‌ لاهوور جه‌نگی

ڕێواز فایەق، لە پێناو مانەوەی پۆستەكەیدا، باڵەكەی لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕی و بوو بە كادیرێكی گوێ لەمستی لاهوور جەنگی. چاودێرێكی سیاسیش ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرێت كە نەیتوانیوە وەك سەرۆكی پەرلەمان، بێلایەنیی خۆی بپارێزێت.
ڕێواز فایەق، پێشتر بە پێداگریی باڵی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی پێدرا، هەرچەندە ئەوكاتە لاهوور جەنگی و تەنانەت بنەماڵەی تاڵەبانیش پێداگرییان لەسەر ئەوە دەكرد، بێگەرد تاڵەبانی پۆستەكە وەربگرێت.
بەپێی زانیارییەكان،پاش ئەو فشارەی كە لاهوور جەنگی كردوویەتیە سەر ڕێواز فایەق و دوو بژاردەی خستووەتە بەردەمی كە یان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبوەشێنێتەوە یانیش واز لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بهێنێت، ڕێواز فایەق رازی بووە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە.
هەر بەپێی زانیارییەكان،رێواز فایەق بەم كارەی، پشتیوانیی باڵەكەی خۆی لەدەست داوە و بە تەواوی تەسلیمبوونی بۆ باڵەكەی لاهوور جەنگی و خیانەتكارانی ١٦ی ئۆكتۆبەر راگەیاندووە كە ئەمەش ئاییندەی سیاسی لەنێو یەكێتیدا دەخاتە مەترسییەوە، چونكە ئەو یەكێتییانەی لەنێوان باڵەكاندا پەتپەتێن دەكەن، تەمەنیان درێژ نابێت و دەبنە سووتەمەنیی ململانێی نێوان باڵەكان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *