نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەلکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد. دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک  کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سووریایە. 

لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *