نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / موقتەدا سەدر: بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناكەم تا گەندەڵی هەبێت 

موقتەدا سەدر: بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناكەم تا گەندەڵی هەبێت 

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه‌، دەڵێت: بەشداریی لە پرۆسەیەکدا ناکەین کە گەندەڵکارانی تێدان و هەژموونی دەرەکی دەستی بەسەر جوومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە.

پێنجشەممە 27ـی ئاداری 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه‌، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەم هەڵبژاردنە هیچ گرنگییەکی نییە، تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی تائیفی و حزبییە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە پابەندین بە خواست و  فەرمایشتی بنکەی جەماوەریی خۆمان، هەروەها  پابەندیی قوربانیی و ئەو خۆشەویستییە دەبین کە جەماوەر بۆ ئێمە هەیانە.

هەر لەبارەی هەڵبژرادنەوەی پەرلەمانی عێراقە، سەدر، گوتی: سوودی چییە بەشداریی لە پرۆسەیەکدا بکەین کە گەندەڵکاران تێیدان و هەژموونی دەرەکی دەستی بەسەر جوومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە.

بڕیارە لە 25ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمیسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی عێراق لە کاتی خۆیدا بکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگ دانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەم ساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن.

بەپەلە

 پارتی بۆ دیاریکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەچێتە بەغدا

لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە. بەشێکی دیکەی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *