نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/15 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی و ڕایگەیاند ئێمە پشتگیریی لە حکوومەتی موستەفا کازیمی دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی هەر کاتێک برایانمان لە حکوومەتی فیدراڵی ئامادەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ئامادەم سەردانی بەغدا بکەم.

باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ لە یەکنزیکردنەوەیان لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور. گوتیشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆست وهاوپەیمانی خۆمان دەزانین و دەمانەوێت لەم دۆخە سەختەی ئێستادا هاوکاریان بین.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *