
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی 3ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “دوای ئەوەی بە فەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران ڕێزدار مەسروور بارزانی، خاتوو نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت داندرا.”
بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ فەرمانی دەستبەكاربوون بە نوخشە ناسیح درا.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا، كە “لە دانیشتنێکدا، وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لە خاتوو نوخشە ناسیح کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی شاری خۆشەویستی هەڵەبجە و هاووڵاتییانمان لەو سنوورە و داوای لێ کرد، کە ببێتە نوێنەری هەموو خەڵک و جێبەجێکاری سیاسەتی حکوومەتی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە “وەزارەتی ناوخۆ بەڕێزەوە لە ڕۆڵی دیاری مامۆستا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە دەڕوانێت و خزمەتەکانی بۆ شاری هەڵەبجە و نوێنەرایەتیکردنی حکوومەتی کوردستان بەرز دەنرخێنێت، هیوای تەندروستی باشی لە ژیانی خانەنشینی بۆ دەخوازێت