نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەرگریی سوریا: سێ سەربازمان لەلایەن میلیشیاکانی حـ.ــزبوڵاوە کوژراون

بەرگریی سوریا: سێ سەربازمان لەلایەن میلیشیاکانی حـ.ــزبوڵاوە کوژراون

📌وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی سوپای سوریا بە دەستی میلیشیاکانی حزبوڵا کوژراون و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دژى ئەم کردەوەیە گیراوەتەبەرو وەڵامی ئەم هێرشە دەدەنەوە.

📌وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، گروپێکی سەر بە میلیشیاکانی حزبوڵا، ڕۆژى یەکشەممە بۆسەیان بۆ سێ کارمەندی سوپا لە سنووری سوریا و لوبنان داناوە، لە نزیک بەنداوی زێتا لە ڕۆژئاوای حومس پێش ئەوەی بیانبەن بۆ خاکی لوبنان و لە شوێنی خۆیان لە سێدارەیان بدەن.

📌ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هێرشە کارێکى مەترسیدارە لەلایەن ئەو میلیشیانەوە ئەنجامدراوە. بەپێى چەند سەرچاوەیەکى هەواڵیش ئەو سێ سەربازەی وەزارەتی بەرگری سوریا لەدواى ڕفاندنیان ئەشکەنجە دراون، دیمەشقیش وەڵامی ئەو هێرشەى داوەتەوەولەڕێگەى تۆپخانە و مووشەکەوە چەند پێگەیەکى میلیشیاکانى ئەو حزبەى تۆپباران کردوە.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *