نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر پیاوێک تەقەی لەماڵی خەزووری کرد و چەند کەسی کوشت

لە هەولێر پیاوێک تەقەی لەماڵی خەزووری کرد و چەند کەسی کوشت

بەپێی زانیارییەکان ئەمشەو لە هەولێر پیاوێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خەزووری و تەقەی کردووە و بەهۆیەوە چەند کەسێکی کوشتووە، یەکێک لە کوژراوەکان هاوسەرەکەیەتی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو پیاوە و هاوسەرەکەی پزیشک بوون..

بە تەقەکەرەکە پزیشکێکە بەناوی (س. م) و یەکێک لە کوژراوەکانیش پزیشکە و هاوژینیەتی.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت، چوار کەس لە ئەنجامی تەقەکردنەدا کوژراون، کە هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی و خەسوو و خەزووری بکوژەکەن و کەسێکی دیکەش بریندارە. زانیاریش هەن کە دوو کەسی دیکەش کوژراون و رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کراون بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *