نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا پەیوەندییەکانی هەولێر و لەندەن تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا پەیوەندییەکانی هەولێر و لەندەن تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کۆ دەبێتەوە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، تاوتوێ دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، ئەمڕۆ دووشەممە 15-6-2020، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ستیڤن هێیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، کردووە.

هەر لە دیدارەکەدا، کە جێیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەڕیمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی و شاندەکەی بەریتانیا گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی، ئابووریی و تەندروستیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی لەندەن لەگەڵ هەولێر و بەغدا، کردووە.

مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی دیدارەکە بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی ٦ـی ٢٠٢٠ سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هێیکی باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێز جەیمس سۆرنتۆن کونسلی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین ڕووداوی بڵاوبوونەوە و بەرەنگاری پەتای کۆڕۆنا و باری سیاسی و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرا.

هەروەها ئەو کێشە و قەیرانانەی ڕوویان لە عێراق بە گشتی کردووە و هەنگاوە نوێیەکانی حکوومەتی تازەی عێراق و پەیوەندی هەرێمی کوردستان بە حکوومەتی فیدراڵ و تەحدییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

لەم ڕاستەدا هەردوولا هەڕەشە و مەترسییەکانی داعشیان بە جددی وەسفکرد بە تایبەتی کە جموجۆڵەکانیان بەم دواییە لە زۆر ناوچەی عێراقدا پەرەی سەندووە.

لەم بارەیەوەش بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ زانرا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها پەیوەندی بەریتانیا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *