نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

لە کۆبونەوەکەدا شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی تاوتوێ ئەو ڕەشنووسە دەکەن کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هەردوولا وەک بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکوومەت ئامادەکراوە.

ڕۆژی 10ـی شوباتی 2025، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی بیرۆکەی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکوومەت و تەنیا یەک دوو خاڵ ماون کە پێویستی بە گفتوگۆ لە ئاستێکی دیکەدا هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆ دەکرێت و خاڵە ناکۆکەکان کۆتایی پێ دەهێندرێت.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاشیگەیاند: هەردوو لا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی دەبێت لە پێکهێنانی حکوومەت پەلە بکرێت و تەنیا ڕای جیاوازمان لەسەر چۆنیەتیی پێکهێنانی حکوومەت و بەڕێوەبردنیەتی و تا ئێستا قسە لەسەر پۆستەکان نەکراوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *