نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی كرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 2ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا لە پێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا.

شاندەکە ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *