نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی درەوشاوەیان لە خەبات و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان هەبووە

مەسرور بارزانی: هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی درەوشاوەیان لە خەبات و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان هەبووە

جێگری سەرۆكی پارتی، پەیامێك بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان دەنێرێ و ڕایدەگەیەنێ مێژوویەکی درەوشاوەیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان و خزمەتکردنی قوتاییان و لاوان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18/2/2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لە یادی هەژدەی شوبات، حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سکرتارییەت و ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ڕاشیدەگەیەنێ: یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، مێژوویەکی درەوشاوەیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان و خزمەتکردنی قوتاییان و لاوان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان و پەرەپێدانی تواناکانیان هەبووە. هەروەها ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریشیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەییمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان گێراوە.

جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە: یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، فێرگەیەکی دەوڵەمەند و سوودبەخشی پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی بە توانا و لێهاتووی کوردستانیش بوون و بە شانازییەوە،  منیش ئەندام و کادیری قوتابیان و لاوان بووم.

مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا، سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەش: ئێستاش کە ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرە، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە و ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ یەکگرتنەوە،  ئومێدەوارم لە کار و تێکۆشانی خۆیان لە پێناو پێشخستنی خەباتی ڕێکخراوەییان بە شێوازێکی پێشکەوتووتر کە لە ئاست پێشکەوتنەکانی ئەم سەردەمەدا بێت بەردەوام بن و هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و پێشەنگبوون و نوێبوونەوە و داهێناندا بن و بە باشترین و پێشکەوتووترین شێوە، خزمەتی نەوەی نوێ و قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و لەم ڕووەوە، هەموو پشتیوانییەکی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە. یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەر سەرکەوتووبن.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *