نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دیدار و کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی

دیدار و کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە


ئەمڕۆ جوارشەممە 2/12 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە دوبەی، لەگەڵ شێخە لەتیفە محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بواری هونەری و کولتووری کرا .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان و برەودان بە بەهاکانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلان تاوتوێ کرا .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تورکیا كۆ بوونەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری (دوبەی)ی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆ بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا کۆ بووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگەی هێلی ئاسنین کرا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.

هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆ بووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

ڕۆژی دووشەممە 10/2/2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەیشتە دوبەی، ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەت بۆ دوبەی، بۆ بەشداریکردنە لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.

لە پەراوێزی لوتکەکەدا، مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات، لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حكوومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.


مەسرور بارزانی و محەمەد قرقاوی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئیماڕات واژۆ كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی 2ی 2025، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکوومەتداری واژۆ کرا.

یادداشتەکە نوێکردنەوەی یادداشتێکی پێشترە لەنێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە و تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لە بواری دەوڵەتداری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیمارات لە ڕووی پێشخستنی کاروبارەکانی حکوومەت و پەرەپێدانی توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکوومەت.

لە دیداری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وەبەرهێنانی ئیمارات، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەكان كرایەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد حەسەن سوەیدی وەزیری وەبەرهێنانی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری وەبەرهێنان و سوودوەرگرتنی هەرێمی کوردستان لە ئەزموونی پێشکەوتوو و دەوڵەمەندی ئیمارات لەم بوارەدا کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری (دوبەی)ی ئیمارات، لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆ بووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

ڕۆژی دووشەممە 10/2/2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەیشتە دوبەی، ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەت بۆ دوبەی، بۆ بەشداریکردنە لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.

لە پەراوێزی لوتکەکەدا، مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات، لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربووەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەمە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

بەشداریی شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حكوومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *