نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەکەین

مەسرور بارزانی: پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: “پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین.”

راشی گەیاندووە: “دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکەین هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە، هەروەها سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمیش دەکەین بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.”

سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: “هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکوومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.”

 

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *