نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە دیداری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی ئیماراتدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەكان كرایەوە

لە دیداری سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی ئیماراتدا جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەكان كرایەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 19/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *