نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فەرمان بەرانی كوردستان یەكێتی لە پرسی هەژماری من و تەوتین درۆ دەكات

فەرمان بەرانی كوردستان یەكێتی لە پرسی هەژماری من و تەوتین درۆ دەكات

خۆم

قسەكانیان لە كۆمێنت بخوێنەرەوە

یەكێتیی لە بەڵێنە درۆكان بە هاووڵاتی و فەرمانبەرانی سلێمانی بەردەوامە، بە ناوی تەوتینەوە فەرمانبەرانی هەڵخەڵەتاند و تووشی نەخۆشی دەروونی كردوون، لەكاتێكدا لە تەواوی هەرێمی كوردستان فەرمانبەرانی هەموو ناوچەكان “هەژماری من”یان بۆ دەكرێت.

حەسەن مارف مامۆستا لە سلێمانی بڕای گەیاند، لەوەتەی پڕۆژەی “هەژماری من”، دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و دەست كراوە بە كردنەوەی هەژماری بانكی و تۆماركردنی فەرمانبەران، یەكێتی باس لە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەكات، “هەژماری من”، وا دەگاتە كۆتایی، بەڵام یەكێتی هێشتا هەر باسی تەوتین دەكات، مانگ بەمانگ ژمارەی فەرمانبەران لە “هەژماری من”، زیاد دەبن و تۆمار دەكرێن، كەچی یەكێتی هێشتا تەوتینی بۆ یەك فەرمانبەر نەكردووە.

سۆران بارام فەرمانبەر دەڵێ” لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا زۆر هاواریان كرد “هەژماری من”، مەكەن، بەڵام هیچ بەدیلیان نەبوو، هەروەها فۆرمێكیان بڵاو كردەوە بەناوی تەوتین بەبێ ئەوەی هەتا ئێستا یەك فەرمانبەر لە سلێمانی تەوتینی بۆ كرابێت، جگە لەوە “هەژماری من”، بەردەوامە ، یەكێتی هەر خەریكی درۆیە.

بەپەلە

بەپەلە.. ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدات

زیاتر لە کۆمێنت بخوێنەرەوە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنلە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *